سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا، رایدەگەیەنێت: بەئامانجگرتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، كە بە میوانی لە تاران بوو، سەركۆنە دەكەین و بە نیگەرانییەكی قووڵەوە لەو پێشهاتە مەترسیدارە دەڕوانین، كە ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخەكە و پێشهاتی خراپتری لێدەكەوێتەوە.