لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵتان دەبین
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، ئێوارەخوانێكی بۆ خزمانی عەشیرەتی مەنتك رێكخست
لە وتەیەكدا، بەگرنگی و بایەخەوە باسی لە رۆڵی خزمانی مەنتك كرد، كە هەمیشە رۆڵیان هەیە و پەیوەندییەكی قووڵ بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە دەیانبەستێتەوە. وتیشی: ئامانجمانە لەگەڵ سەرجەم عەشیرەتەكان و خزم و كەسوكاری خۆمان لە هەولێرەوە خزمەت بكەین و وەك هەمیشە لە خۆشی و ناخۆشی لەگەڵیاندا بین.