کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا

01:33 - 2024-08-01
کوردستان
270 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر داوای سەرۆک وەزیرانی عیراق و بەشێک لەسەرکردەی هێزە سیاسییەکان، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ سەرەتایی هەفتەی داهاتوو دواخرا.
لەنوسراوێکدا بۆ یاریدەدەری ئیداریی پارێزگاری کەرکوک، هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە و بزووتنەوەی بابیلۆن رایانگەیاند: لەسەر داخوازی سەرۆک وەزیرانی عیراق و بەشێک لەسەرکردە سیاسییە نیشتمانییەکان، بڕیارییانداوە بە دواخستنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، بۆ سەرەتایی هەفتەی داهاتوو.
هەروەها وتیشی: دواخستنی کۆبوونەوەکە، پاش بەدیکردنی ئاماژەی ئەرێنی بووە لەلایەن بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک و داواکارییان بۆ پێدانی کاتی زیاتر بەمەبەستی ئەنجامدانی ئامادەکاریی بۆ بەشدارییکردنیان لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگا.
هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە لەپێناو پەرۆشیمان بۆ تەواوکردنی رێوشوێنەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک بەبەشداریی تەواوی پێکهاتەکان، بەشێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندییەکان هاووڵاتیان بکات، بڕیاردراوە بە دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا.

#کەرکوک

بابەتە پەیوەندیدارەکان