د.نەرمین مەعروف: گرفتێكی ئەوتۆ لە ناردنی مووچەیی فەرمانبەرانی هەرێمدا نییە

06:36 - 2024-08-01
کوردستان
331 جار خوێندراوەتەوە

د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند ، كێشە لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نییە و دوای تەواوبوونی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی فیدراڵ، مووچەی هەرێمی كوردستان دابین دەكرێت .

 د.نەرمین مەعرووف راشیگەیاند، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵ و رێكەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێم چارەسەر كراوە و گرفتێكی ئەوتۆ لە ناردنی مووچەیی فەرمانبەرانی هەرێمدا نییە.

ئەمە لە كاتێكدایە وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی حەوتی مووچە خۆرانی خۆی دابەشكردووەو بەپێی خشتەی مووچەش دوای تەواو بوونی پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق دواتر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابیندەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان