وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
راشیگەیاند، ئەمرۆ بڕی ( ٧٤،٨٤٤،٥٣٢،٠٠٠ )وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٤، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەت خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق.