لە درێژەی کار و چالاکییەکان بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سەروماڵی هاووڵاتییان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر لە قەزای چەمچەماڵ تیرۆریستێک دەستگیر دەکات.
تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (ل،ص،ع) لەدایکبووی ساڵی 1981 بە رەچەڵەک خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدین-ە و لە قەزای چەمچەماڵ خۆی حەشاردابوو.
ناوبراو پێشینەی کاری تیرۆریستیی هەبووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، توانرا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر CTG دەستگیر بکرێت.