هێمن ئەحمەد
دوێنێ، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فراكسیۆنی بابلیۆن لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، كۆبۆوە و گفتوگۆكرا لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك.
لەوبارەیەوە، پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە كوردستانی نوێ -ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك وەزیران تیشكی خستەسەر گرنگیی هەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، بۆ دروستكردنی حكومەتێكی خۆجێی لە چوارچێوەی سیاسەتی چەپكەگوڵەكەی سەرۆك مام جەلال-دا، پاشان ئاماژەی كرد بە گرنگیی دابەشكردنی پۆستەكان بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن و رێزگرتن لە ئیرادە و دەنگی كەركوكییەكان، دواتر باس لە هەڵبژاردنەكان و پێشكەشكردنی سیناریۆكانی دابەشكردنی پۆستەكان لە پاش هەڵبژاردنەكان و فاكتەرەكانی دواكەوتنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و گرنگیی هەوڵی لایەنە سیاسییەكان لە بەغدا بۆ چارەسەركردنی دۆخی شارەكە، كرا، چونكە كەركوك تایبەتمەندیی خۆی هەیەو پێویستە رەچاوی ئەو تایبەتمەندییە بكرێت.