داوای جێبەجێكردنی یاساكانی تایبەت بە قەرەبووكردنەوەی ئێزدییەكان دەكرێت

12:41 - 2024-08-04
کوردستان
129 جار خوێندراوەتەوە

تەها عەبدوڵڵا


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: جێبەجێكردنی یاساكانی تایبەت بە قەرەبووكردنەوەی كچان ‌و ژنانی ئێزدی، لەئاست گەورەیی كارەساتی شەنگالدا نییە و پێویستە ئاوڕی زیاتریان لێبدرێتەوە.
كوردۆ عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ -ی راگەیاند: دوای ئەوەی یاسای قەرەبووكردنەوەی ژنان ‌و كچانی ئێزدی ژمارە 8ی ساڵی 2021 لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندكرا، ساڵانە لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە  بودجەی بۆ دابین دەكرێت،  بەڵام پێویستی بە بەدواداچوونی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی یاساكە باشتر كارابكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان