״پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم دەنێردرێت و دواناكەوێت״

12:50 - 2024-08-05
عیراق
176 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانیی عیراق، تائێستا پارەی بەشێك لە جووتیارانی نەناردووە و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمیش دڵنیایی دەدات لەوەی پارەی گەنمی جووتیاران لەو وادەیەی دانراوە دەدرێت و بەهیچ شێوەیەك دواناكەوێت.
نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان بە كوردستانی نوێ -ی راگەیاند: لەبەرامبەر وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كورستان، بڕی 500 ملیار دینار بۆ جووتیاران تەرخانكراوە، لەو بڕە پارەیە تائێستا 74 ملیار و 500 ملیۆن دینار لەلایەن حكومەتی عیراقەوە نێردراوە و دابەشكراوە بەسەر جووتیاراندا، وتیشی: ئەو پارەیەی كە پێویستە بەسەر جووتیاراندا دابەشبكرێت، دواناكەوێت و لەكاتی خۆیدا بۆ هەرێم دەنێردرێت.

# گەنم

بابەتە پەیوەندیدارەکان