هەمواری یاسای باری كەسێتی رەتدەكرێتەوە

12:15 - 2024-08-06
عیراق
185 جار خوێندراوەتەوە

ئازاد ئیبراهیم

 
لە هەواڵێكدا كە رۆژنامەی (زەمان)ی عیراقی بڵاویكردووەتەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی دەنگیدا لەسەر زیادكردنی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیاری یاسای هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسێتی لە كارنامەكەی خۆیدا. هەر لە هەواڵەكەدا هاتووە كە ئەنجومەنی نوێنەران كۆتایی بە گفتوگۆی پێشنیاركراوی هەمواركردنەوەی یاسای پارێزەران هێناوە.
لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەكە، نور نافیع ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، لیژنەیەك لە ژنان پێكهێنراوە بۆ رەتكردنەوەی پێشنیارەكە ئەوەش لە پێناوی هاوكاری ئەو یاسایانەی كە پێكهاتەی خێزانی عیراقی دەپارێزێت. ئەو ئەندامەی نوێنەران رایگەیاندووە: لیژنەیەكمان لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پێكهێناوە و بە روونی ئەوەمان راگەیاندووە كە هەمواری ئەو یاسایە رەتدەكەینەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان