تەلار بیلال لەپاڵەوانێتییەكی نێودەوڵەتیدا بەشدار بوو

01:48 - 2024-08-06
وەرزش
260 جار خوێندراوەتەوە

مامۆستا تەلار بیلال ناوبژیوانێكی نێودەوڵەتی باسكەیە و لە هەمان كاتیشدا مامۆستایە لە كۆڵێجی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی سلێمانی و باوكیشی بیلال مەولود كادرێكی لێهاتووی یاریی باسكەیە و ئێستاش ئەندامی یەكێتیی ناوەندی باسكەی عیراقە.
مامۆستا تەلار بەم دواییە وەك تاكە ناوبژیوانی كچ لە عیراق، بەشداریی لە پاڵەوانێتییەكی باسكەی وڵاتانی ئاسیادا كرد ئەویش پاڵەوانێتیی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا بوو كە لە بەغدا بەڕێوەچوو.
پاڵەوانێتییەكە بۆ ئەو یاریزانانە رێكخرا كە تەمەنیان لە 18 ساڵ كەمتر بوو، هەڵبژاردەكانی (عیراق، ئوردون، فەلەستین، لوبنان، سوریا، یەمەن، ئێران) تیایدا بەشدارییان كرد، لە یاریی كۆتاییدا هەڵبژاردەی ئێران 69-54 لە لوبنانی بردەوە و هەردوو هەڵبژاردە بۆ دوا یارییەكانی جامی وڵاتانی ئاسیا سەركەوتن.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان