لە گەرمیان دوو خول كۆتاییهات

01:55 - 2024-08-06
وەرزش
182 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی رۆژی 24/7 بە ئامادە بوونی ئاسۆ ساڵح سكرتێری یانەی رزگاری و میوان و ئامادە بوویەكی زۆر، یاریی كۆتایی خولێکی تۆپی پێ لە ناحیەی رزگاری كرا.
ئەم خولە بۆ رێزلێنان بوو لە خزمەتەكانی ئەنوەر ساڵحی سەرۆكی پێشووی یانەكە، یاریەكەش لەنێوان هەردوو تیپی لیڤەرپوڵ و قەرەناو-دا بوو، تیپی لیڤەرپوڵی  رزگاری یەكەم بوو، پاش تەواو بوونی ئەم یارییەش خەڵاتەكانی خولەكەش دابەشكران.
لە لایەكی تریشەوە رۆژی 20/7 لە یاریگای شەهید نەجم لەكەلار، یاریی كۆتایدا خولی كۆچكردوو عوسمان مەحەمەد ئەمین ناسراو بە (عوسەتە) كرا، یارییەكە هەردوو تیپی كامەرانی لە رزگاری و قەندیلی كەلار كردیان و تیپی كامەرانی یارییەكەی بردەوەو لە كۆتاییشدا خەڵاتەكانی ئەم خولەش دابەشكران.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان