بە دروشمی (بیارە ماڵی مێژوویی دێرین و كەلتوری رەسەن) مەڵبەندی رۆشنبیری هەورامان بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە و بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجە و چەند كەسایەتییەكی بیارەیی، دیداری تایبەت بە بیارە رێكدەخرێت.
دیدارەكە سەعات 9:30 بەیانی رۆژی شەممە 10/8/2024 لە ناحیەی بیارە بەڕێوەدەچێت كە لە دیدارەكەدا چەندین توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی زانستی پێشكەش دەكرێن.
باهۆز سەرتیپ