دژه‌تیرۆر: یه‌كه‌م شكستی تیرۆرستانمان له‌مه‌خموره‌وه‌ ده‌ستیپێكرد

09:14 - 2024-08-10
کوردستان
234 جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری كوردستان CTG ، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، دروست 10 ساڵ به‌ر له‌ئێستا بوو، ته‌نها چه‌ند رۆژێك پاش به‌ده‌سته‌وه‌دانی شنگال و واڵاكردنی سه‌نگه‌ره‌كان به‌ رووی تیرۆرستانی داعش، چۆڵكردنی چه‌ندین ناوچه‌ به‌بێ به‌رگری و مه‌ترسی كه‌وتنه‌ سه‌ر شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر بوونه‌ گومه‌زێكی ئاسنین بۆ پاراستنی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و رمێكی تیژ به‌ رووی تیرۆرستانی داعش و توانرا به‌ سه‌عاتێک و 30 دەقیقە مه‌خموور له‌ تیرۆرستان پاكبكرێته‌وه‌.
 
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، وه‌ك سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی پێدا، به‌ ته‌نها 88 پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆر توانیان مه‌خمور ئازادبكه‌ن و ئه‌و ر‌ێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی كوڕ‌انی دژه‌تیرۆر توشی یه‌كه‌م شكستی خۆی بوو له‌سنووری خاكی كوردستان، له‌كاتێكدا ئه‌و ر‌ێكخراوه‌ له‌تێكشكاندنی سوپای دوو وڵات گه‌ڕ‌ابوویه‌وه‌.
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه‌ تیرۆردا هاتووه‌، له‌ زاخۆ تا خانه‌قین، له‌ كوباشی بۆ كۆبانێ، دژه‌تیرۆر خۆی به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر خاكی كوردستان و داستانه‌كانی ئه‌م هێزه‌ و شه‌هیده‌كانی گه‌واهیی ده‌ده‌ن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان