ئەمڕۆ كۆتایی ئۆڵۆمپیادی پاریس-ە

11:54 - 2024-08-11
وەرزش
82 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/8/2024 ئۆڵۆمپیادی پاریس بە ئاهەنگی دەستپێک کۆتاییدێت، دیارترین ئەنجامە بەدەستهاتووەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:
تۆپی پێی کوڕان  
سەبارەت بە خولی تۆپی پێی كوڕان، ئیسپانییەكان توانیان میدالی زێڕی ئەم ئۆڵۆمپیادە ببەنەوە پاش ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا 5-3 لە فەرەنسایان بردەوە، لە كاتی یاسایی یارییەكەدا هەردوولا 3-3 یەكسان بوون، بەڵام لە كاتی زیادكراوی یارییەكەدا، ئیسپانییەكان دوو گۆڵی تریان كردو 5-3 یارییەكەیان بردەوە و یەكەمی خولی كوڕان بوون و فەرەنسییەكانیش بوون بەخاوەنی مدیالی زیو و مەغریبیش مدیالی برۆنزیان لەملكرا.
یارییەكانی تر
سەبارەت بە یارییەكاتی تر، دەبێت دوێنێ شەممە زۆربەی هەرە زۆری یارییەكانی تیپەكانی كوڕان و كچان (بالە و باسكە و تۆپی دەست) یارییە كۆتاییەكانیان كرابن، لە ژمارەی ئایندەی ستادیۆمدا تەواوی ئەنجامەكان بڵاو دەكەینەوە و لەگەڵ لیستی كۆتایی یەكەم تا دەیەمی ریزبەندیی وڵاتانی بەشدار.
گۆڕەپان و مەیدان
سەبارەت بە یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدانیش، دیارترین میدالە زێڕەكان بەمشێوەی خوارەوە دابەشکراون: 
*راكردنی پۆستەی 4 × 100 مەتری خانمان، ئەمریكا - میدالی زێڕ.
*راكرنی  4 × 400 مەتر پۆستەی كوڕان، كەنەدا - میدالی زێڕ.
*راكردنی 10 هەزار مەتری كچان، بیاتریس چیبیت-كینیا-میدالی زێڕ.
*راكردنی 200 مەتری كوڕان، لیتسیلی تیبۆگۆی بۆتسوانایی-میدالی زێڕ.
*راكردنی 110 مەتر بەربەستی كوڕان، گرانت هۆڵۆی ئەمریكی-میدالی زێڕ.
*هەڵدانی رمی كوڕان - ئەرشەد نەدیم لە پاكستان-میدالی زێڕ.
*یەك بازی كچان، تارا دیڤیزی ئەمریكی-میدالی زێڕ.
*راكردنی 300 مەتر بەربەستی كچان، وینفرید یافی بەحرەینی-میدالی زێڕ.
*راكردنی 1500 مەتر كوڕان، كۆڵ هۆكەری ئەمریكی- میدالی زێڕ.
*راكردنی 200 مەتری كچان، گابریلی تۆماس –ئەمریكا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان