لە دیمانەیەکدا کە گۆڤاری «GQ»ی بەریتانی لە گەڵ ئەکتەر و ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان «براد پێت» کردوێتی باس لەوە دەکات کە بەنیازە واز لە کاری هونەری بهێنێت، ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات کە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گۆڕانکاریی گەورە لە ژیانیدا روویداوە و دەڵێت: هەست دەکەم لە کۆتایی رێگەکەدام و پێویستە دوای 30 ساڵ کارکردن لە بواری هونەردا واز بهێنم، خۆ ئەگەر کارێکی هونەری واش نەدۆزمەوە کە شایستەی پێشکەشکردن بێت، ئەوا بە هەر رێگەیەک بێت دوور دەکەومەوە لەو بوارە.
پێشتریش پێگەی « independent» لە راپۆرتێکیدا باسی لە وازهێنانی ئەم ئەکتەرە کردبوو لە کاری هونەری، بەڵام کەمتر وردەکارییەکانی ئاشکرا کردبوو.
«براد پێت» یەکێکە لە روخسارە دیارەکانی سینەمای جیهان، لە ژیانی هونەریدا شانبەشانی ئەکتەرە بەناوبانگەکان رۆڵی لە ژمارەیەکی زۆر فیلمدا بینیووە، لەوانە:
«Fight Club ،Ocean›s Eleven ،No Way Out ،Legends of the Fall ،Seven ،Troy
Once Upon a Time in Hollywood و چەندین فیلمی تر، بۆ ئەم بەشدارییانەشی چەندین جار پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتە دیارەکانی بواری سینەما و هەردوو خەڵاتی ئۆسکار و گۆڵدن گلوپی بەدەستهێناوە.
ئومێد محەمەد