پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی دەکات

07:27 - 2024-08-12
کوردستان
197 جار خوێندراوەتەوە

لە راگەیەنراوێکدا مەکتەبی سیاسی پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبەکەی کردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەلایەن یەکێتییەوە.

راشیگەیاندووە، خۆشحاڵی خۆمان دەردەبڕین بۆ وەرگرتنی ئەوە پۆستە لەلایەن یەکێتییەوە وەک شایستەیەکی هەڵبژاردن و بەدەستهێنانی پشکی شێر لە دەنگی کەرکوکییەکان.

پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێتی بەو ئەنجامە ناسنامەی کوردستانی بوونی کەرکوکی سەلماند، سەرەڕای ئەوەی لەماوەی رابردوودا پارێزگاکە بە پڕۆسەیەکی تەعریب و گۆڕانی دیمۆگرافیادا تێپەاری لەسەر دەستی شۆڤێنییەکان.

پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا هیوای سەرکەوتن بۆ یەکێتی دەخوازێت لە پەیڕوەکردنی رێبازی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال بۆ پارێزگای کەرکوکی قودسی کوردستان.

هیواش دەخوازێت رێبوار تەها پارێزگاری
هەموو کەرکوکییەکان بێت بەسەرجەم نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکانەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان