خەسرەو گورون
119
رۆژی 24/2/1992 یەكێكی تر لە یارییەكانمان لە خولی پلە دووی یانەكانی عیراقدا بەرامبەر تیپی یانەی برایەتی شاری هەولێر كرد، یارییەكە سەعات 2 ی پاش نیوەڕۆی ئەو رۆژە لە یاریگای زانكۆی موسڵ كردمان، هاندەرانێكی مامناوەند هاتبوون بۆ سەیركردنی یارییەكە.
دوای ئەم یارییە، دەبوو رۆژی 2/3/1992 بەرامبەر بە تیپی یانەی فتووەی موسڵ یاریی بكەین، بەڵام بەهۆی شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقەوە نەمانتوانی بە خازردا بچین بۆ موسڵ
تیمێكی ناوبژیوانی شاری موسڵ یارییەكەیان بەڕێوەبرد، تیپی یانەی برایەتی بە درێسی شین و ئێمەش وەك یانەی سلێمانی بە درێسی سپییەوە یارییەكەمان كرد، تیمی ئیداری ئێمە بریتی بوون لە خوالێخۆشبوو كاك فەهمی فەقێ ڕەشیدی قەشان و كاك سەعدی غەریب و شێخ ئیسماعیل مەحمود، راهێنەری ئێمە حەمە بچكۆل بوو مامۆستا ئازاد مستەفاش یاریدەدەری بوو.
لە یارییەكەدا راهێنەر بە پلانی 4-4-2 یاریی كرد و پێكهاتەكەمان بەمشێوەی بوو:
*گۆڵپارێز: خوالێخۆشبوو عەتا.
*بەرگری: نەوزاد مستەفا، هادی كەریم، خەسرەو گورون-كاپتنی تیپ، شەهید هەرسین رەسوڵ عەلی.
*ناوەند: ئالان قادر، ئاسۆ قەلە، خوالێخۆشبوو شاهۆ حەمە فەرەج، كاژاو كەمال.
*هێرشبەر: جەعفەر تۆفیق و محەمەد عەبدوڵڵا – حەمەی هەڵەبجە.
دوو یاریزانی یەدەكیشمان هەبوو ئەوانیش كامەرانی دەبەرندیخان و عەتا ئەحمەد، سەرەنجامیش ئەم یارییەمان 0-2 بە برایەتی دۆڕاند.
دوای ئەم یارییە، دەبوو رۆژی 2/3/1992 بەرامبەر بە تیپی یانەی فتووەی موسڵ یاریی بكەین، بەڵام بەهۆی شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقەوە نەمانتوانی بە خازردا بچین بۆ موسڵ، بۆیە ئەم یارییە 0-3 بە دۆڕاو دانراین، ئەم یارییەش دوا یارییمان بوو لەم وەرزەی خولی پلە دووی یانەكانی عیراقدا و دوا تیپی ریزبەندیی گروپەكەش بووین.
بەبڕیارێكی یەكێتیی تۆپی پێی عیراق، دەبوو چوار تیپی دوا پلەی ریزبەندیی هەر چوار ناوچەكەی عیراق كە ئێمە دوا تیپی گروپی باكوور بووین، لە خولێكی تردا كۆبكرێنەوە و یەكەم و دووەم لە خولی پلە دوودا دەمانەوە و سێیەم و چوارەم بۆ خولی پلە سێی یانەكانی عیراق دادەبەزین، لەبەر ئەمە ئێمە وەك تیپی یانەی سلێمانی لە مەشق و یارییە دۆستانەکان نەوەستاین بۆ بەشدارییكردن لەو خولەدا.