تیپی یانەی نەورۆز خۆی نوێكردۆتەوە

12:20 - 2024-08-13
وەرزش
118 جار خوێندراوەتەوە

تیپی یانەی نەورۆز - ی شاری سلێمانی بۆ وەرزی ئایندەی خولی ئەستێرەكانی عیراق كە بەرزترین ئاستی خولەكانی تۆپی پێی عیراقە، دەستی بە مەشق و راهێنانەكانی كردۆتەوە.
ئەم وەرزە تیپەكە تیمێكی راهێنەریی نوێی هەیە كە جۆرڤان ڤیێرا - ی بەرازیلییە و لەگەڵیشیدا راهێنەری توانای جەستەیی تیپەكەش رۆناڵد كاسترۆیە كە ئەمیش هەر بەرازیلییە.
جگە لەوەش تیپەكە چەند بۆندێكی نوێشی ئیمزا كردووە و چەند یاریزانێكی نوێی هێناوەتە ریزەكانی لەوانە (موعین ئەحمەد كە لە یانەی نەجەفەوە پەیوەندیی بە نەرۆزەوە كردووە، تەقی فەلاح كە لە تیپی یانەی ئەمانەی بەغداوە هاتۆتە نەورۆز، دانیێل كامی كە لە یانەی لۆكۆمۆتیڤ سۆفیای بولگارییەوە هاتۆتە نەورۆز، هانی شاكری گۆڵپارێز لە یانەی نەوتی وەسەتەوە هاتۆتە نەورۆز، هاوكار جەمال لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانییەوە هاتۆتە نەورۆز، عیماد عیسای گۆڵپارێز لە یانەی زاخۆوە هاتۆتە نەورۆز، هەنگاو محەمەد لە یانەی زاخۆوە هاتۆتە یانەی نەورۆز).

بابەتە پەیوەندیدارەکان