فـــــــۆرمـــــــۆلا وەن

نەخشەی شۆفێرانی تیپەكان دەگۆڕدرێت

12:23 - 2024-08-13
وەرزش
134 جار خوێندراوەتەوە

وەرزی داهاتووی پاڵەوانێتیی ئۆتۆمبێلی جۆری فۆرمۆلا وەن نەخشەی تیپەكان لە رووی شۆفێرەكانەوە گۆڕانكاری زۆر بەخۆیەوە دەبینێت و چەند شۆفێرێك ساڵی داهاتوو لە تیپەكانیانەوە دەچنە تیپێكی تر.
ئەوەی یەكلایی بۆتەوە بۆ وەرزی ئایندە ئەوەیە ماكس ڤێرستاپینی هۆڵەندی تا ساڵی 2028 لەگەڵ تیپی رێدبۆڵ بەردەوام دەبێت، لەگەڵیدا سێرجیۆ پێرێزیش درێژە بە بەردەوام بوونی لەم تیپەدا دەدات چونكە بەم دواییە بۆندەكەی بۆ دوو ساڵی تر نوێكردەوە.
تیپی فێراری وەرزی ئایندە لویس هامیڵتۆن پەیوەندیی پێوەدەكات و هامیڵتۆن تیپی مارسیدیس جێدەهێڵێت، لەگەڵ شارل لۆكێری فەرەنسی دەبنە دوو شۆفێری تیپی فیراری، پێشتر كارلۆس ساینز جونیێری ئیسپانی رایگەیاند وەرزی ئایندە لەگەڵ ئەم تیپە نامێنێت و دەچێتە تیپی ویلیامز.
ئێستا تیپی مارسیدیس بۆ جێگرەوەی لویس هامیڵتۆن چاوەڕوانی شۆفێرێكی تر دەكەن تا لەگەڵ جۆرج راسڵی ئوسترالی ببنە دوو شۆفێری تیپەكە.
تیپی ماكلارین هیچ ترسێك لەسەر شۆفێرەكانی (لاندۆ نۆریس و ئۆسكار بیاستری) نییە، بەهەمان شێوە تیپە سەوزەكەی ئەستۆن مارتنیش (فیرناندۆ ئەلۆنسۆ و پیێر گاسلی) لەگەڵیدا بەردەوام دەبن.
تیپی ئاڵپین یەكێكی ترە لەو تیپانەی شۆفێرێكی ماڵئاواییان لێدەكات ئەویش ئیستیبیان ئاكۆن - ی فەرەنسییە، بەڵام پیێر گاسلی بەتەنیا ماوەتەوە و چاوەڕوانی شۆفێری دووەمی تیپەكەیان دەكات.
تیپی هاسیش یەكێكی ترە لەو تیپانەی ئەمساڵ كارلۆس ساینز جونێر وازیهێنا و  بەنهێنیش تیپەكە توانیان ئۆلیڤێر پیرمان لە تیپی فیرارییەوە بهێنن و بیكەن بە جێگرەوەی ساینز و لەگەڵ پێرمانیش ئیستیبیان ئاكۆن بەردەوام دەبێت.
دانیا ریكارۆد و تیپی ئاڕبی لە ناكۆكیدان، نازانرێت وەرزی ئایندە لەم تیپە دەمێنێتەوە یان نا،  قسەی زۆر لەسەر ئەم مەسەلەیە دەكرێت، بەڵام تا ئێستا ریكاردۆ خۆی بڕیاری كۆتایی نەداوە كە ئایا لەگەڵ یۆكی تسۆندا وەرزی ئایندە بەردەوام دەبێت یان نا.
ئەمانە دیارترین گواستنەوەكانی شۆفێرانە لە تیپەكانی فۆرمۆلا وەندا و رەنگە لە داهاتووشدا ئاڵوگۆڕی تریش رووبدات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان