ئەمڕۆ یارییەكی گرنگ دەكات

12:26 - 2024-08-13
وەرزش
111 جار خوێندراوەتەوە

سلێمانی
بەشداریی گردبوونەوەی دووەمی خولی نایابی تۆپی دەست دەكات
ئەمڕۆ یارییەكی گرنگ دەكات
لە رۆژی هەینی رابردوو 9/8/2024 -ەوە گردبوونەوەی دووەمی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەكانی عیراق دەستیپێكردووە و یارییەكانی ئەم گردبوونەوەیە لە موسڵ و ناسرییە بەڕێوەدەچن.
تیپە بەشدارەكانی ئەم خولە بەسەر دوو گروپی یەكەم و دووەمدا دابەشكراون، تیپی یانەی سلێمانی لە گروپی یەكەمدایەوە یارییەكانیشی لە موسڵ دەکرێن، لە جەولەی یەكەمی یارییەكاندا كە رۆژی دەستپێك كران، تیپی یانەی سلێمانی چاوەڕوان بوو، بەڵام رۆژانی دواتر دوو یاریی كرد و هەردوو یارییەكەشی بەمشێوەیە بردۆتەوە:
*سلێمانی 31 × 20 موعەلیمین.
*سلێمانی 30 × 26 فۆسفات.
دەبێت دوێنێ دووشەممە سێیەم یاریی خۆی لەگەڵ كەیوان كردبێت، ئەمڕۆش سێشەممە یارییەكی گرنگی هەیە و تیایدا رووبەڕووی یانەی فتووەی شاری موسڵ دەبێتەوەو بەم یارییەش یارییەكانی گردبوونەوەی دووەم كۆتاییاندێت.
شایانی باسە پێش ئەم گردبوونەوەیە، گردبوونەوەی یەکەمی گروپی یەکەم لە سلێمانی کرا و تیایدا تیپی یانەی سلێمانی سێیەمی گروپەکەی بوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان