پاڵەوانێكی عیراق بووە مایەی سەرنجی شارەزایانی ئەم یارییە

پێشبڕكێیەكانی بەرزكردنەوەی قورسایی ئۆڵۆمپیادی پاریس

12:33 - 2024-08-13
وەرزش
101 جار خوێندراوەتەوە

پاڵەوانێكی بەرزكردنەوەی قورسایی عیراق لە ئۆڵۆمپیادی پاریس و لە رۆژی كۆتایی پێشبڕكێیەكانی ئەم جۆرە وەرزشەدا، هەرچەندە بەهیچ میدالێك شاد نەبوو، بەڵام ئەنجامێكی باش تۆمار دەكات و دەبێتە مایەی سەرنجی شارەزایانی ئەم وەرزشە.
ئەو وەرزشكارە عەلی عەمارە لە كێشی + 102 كیلۆگرامدا كە دواكێش و قورسترین كێشە لەم جۆرە وەرزشەدا، لەم پێشبڕكێیانەدا كۆمەڵە یاریزانێكی زۆر بەتوانا لە جۆرجیا و ئەرمینیا و بەحرەین و میسر و جەزائیر و سوریا و ئێران بەشدارییانكرد، عەلی عەمار توانی 200 كیلۆ گرام خەتف و 237 كیلۆگرام نەتر بكات كە كۆی 437 كیلۆگرام دەكات.
ئەم رەقەمە بەس بوو بۆ ئەوەی یەكەم: ریكۆردێكی جیهانی لە فیئەی لاواندا تۆمار بكات چونكە عەلی عەمار تا ئێستا تەمەنی 20 ساڵە و دەتوانێت لە پاڵەوانێتییەكانی لاواندا بەشداریی بكات، دووەمیش پلەی شەشەمی گشتی ئەم یارییەشی گرت.
لەم كێشەی بەرزكردنەوەی قورساییدا، لاشا تالاخادزەی جۆرجی یەكەم و فارزدات لالایانی ئەرمینی دووەم و گۆر میناسیان لە بەحرەین سێیەم بوون و میدالە زێڕ و زیو و برۆنزەكانیان بردەوە، عەلی داودی ئێرانیش چوارەم و موعن ئەسعەدی سوریش پێنجەم و ئەم پاڵەوانە عیراقییەش شەشەم بوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان