گۆڕانكاری لە تەمەنی فەرمانبەران بۆ خانەنشینی دەكرێت

12:38 - 2024-08-13
کوردستان
163 جار خوێندراوەتەوە

تەها عەبدوڵڵا

لەڕێگای ئامادەكردنی پڕۆژەیاسایەك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كار بۆ هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014ی خانەنشینی گشتیی عیراق دەكرێت، كە یەكێک لە بڕگەكانی هەموارەكە، گۆڕانكاری دەبێت لە تەمەنی خانەنشینبوونی فەرمانبەراندا.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دوای ئامادەكردنی پڕۆژەیاسایەك بۆ هەمواركردنی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014ی خانەنشینی گشتیی عیراق، لیژنەی دارایی داوای خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ئەو پڕۆژەیاسایە كرد،  وتیشی: یەكێك لەو پێشنیارانەی لە پڕۆژەیاساكەدا كراوە، گەڕانەوەی تەمەنی فەرمانبەرە بۆ خانەنشینبوون لە 60 ساڵەوە بكرێتەوە بە 63 ساڵ.
ئەوەشی خستەڕوو كە پێش دەركردنی یاسای خانەنشینی گشتیی عیراق لەساڵی 2014، تەمەنی خانەنشینبوونی فەرمانبەر 63 ساڵ بوو، بەڵام لەو یاسایەدا بۆ 60 ساڵ كەمكرایەوە، هەر ئەوكات ناڕەزایی لەسەر ئەو گۆڕانكارییە دروستبوو، بۆیە ئێستا جارێكی تر داوا دەكرێت وەك خۆی لێبكرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان