بە هەوڵی یەکێتی، شەقامەكانی خورماتوو رووناكدەكرێنەوە

01:07 - 2024-08-13
کوردستان
156 جار خوێندراوەتەوە

عومەر ئاوارە

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین لە پشكی یەكێتی، رایدەگەیەنێت: بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا حكومەتی خۆجێیی پارێزگای سەڵاحەدین لەڕێگەی فەرمانگەی گشتیی كارەبای پارێزگاكەوە 250 بلاجكتۆر بۆ شەقامە سەرەكییەكانی خورماتوو دابین بكات.
لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، یاسین محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، رایگەیاند: هەوڵەكانمان بەردەوامن بۆ زیاتر خزمەتكردنی شاری خورماتوو و دانیشتوانەكەی و لە ئایندەیەكی نزیكدا پلانی رووناككردنەوەی شەقامە سەرەكییەكانی نێو شارەكە دانراوە، كە ئەوەش هەوڵی مەڵبەندی 16ی حەمرینە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان