دژەتیرۆر و هاوپەیمانان و دژەتیرۆری عیراق تیرۆریستێک دەستگیردەکەن

10:47 - 2024-08-13
کوردستان
155 جار خوێندراوەتەوە

لە درێژەی کار و چالاکی بەردەوامی هێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بۆ لەناوبردنی پاشماوە و شانە نوستووەکانی تیرۆریستان، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ‌هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، دەزگای دژەتیرۆری عیراق، هێزەکانی هاوپەیمانان توانرا تیرۆریستێک لە سنووری قەزای داقوق دەستگیر بکرێت.
تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (م،ا،ح) لەدایکبووی ساڵی 1989، پێشتر لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) کاریکردووە، پاش ڕووخانی دوا پێگەی ڕێکخراوەکە لە عیراق بەرەو پارێزگای کەرکوک هەڵهاتووە و لە قەزای داقوق نیشتەجێبووە و کاری شوانیی و جوتیاریی کردووە.
تیرۆرستی دەستگیرکراو بە مادەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە دادگاکانی عیراق داواکرابوو، دەستبەجێ پاش دەستگیرکردنی رادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی.

#بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر

بابەتە پەیوەندیدارەکان