هونەرمەندی لاو دیار ئازاد یەكێكە لە مۆسیقاژەنە لێهاتوەكانی شاری كەركوك كە توانی لەماوەیەكی كەمدا جێپەنجەی خۆی لەبواری میوزیكدا بەدیار بخات.
دیار ئازاد سەرەتا لە ساڵی 2007دا ئامێری
(ساز)ی بە باشی ژەنی و فێری لقەكانی ژەنینی مەقاماتی كوردی بوو، پاشان لە ساڵی 2014دا فێری ژەنینی ئامێری ( قانوون) بوو.
هونەرمەند دیار ئازاد بە دوالاپەڕەی وت: لە زۆربەی فێستیڤاڵەكانی كەركوك و هەرێمی كوردستان و عیراق و دەرەوەی وڵات بەشداریم كردووە.
وتیشی: تا ئێستا چەندین كلیپی مۆسیقاییم تۆماری كردووە كە ئاوازی خۆم بوون و یەكەمین ئەلبومیشم بە ژەنینی ئامێری قانوون تۆمار كردووە، جگە لە تۆماری ژەنینی چەند پارچە مۆسیقایەك كە گوزارشت لەسەرجەم بوارەكانی ژیان دەكەن، هەروەها بەشداریم لە بەرنامە هونەرییەكانی كەناڵە ئاسمانییەكان كردووە.
هونەرمەند دیار ئازاد ئەوەشی خستەڕوو كە چەندین خوێندكاری بەهرەدار لەسەر دەستی ئەو فێری ژەنینی ئامێرەكانی مۆسیقا بوون و لە كۆتاییشدا سوپاسی خانەوادەكەی كرد كە ئەوان هۆكاری سەرەكی بوون لە پشتگیریكردنی و گەیشتن بەم ئاستەی داهێنانی مۆسیقادا.
رزگار شوانی- كەركوك