لە میدیای عەرەبییەوە

11:11 - 2024-08-14
جیهان
60 جار خوێندراوەتەوە

قایمقامی شەنگال  داوای هاوكاریی زیاتر لە حكومەت دەكات


سیدۆ خەیری ئەحمەد  قایمقامی قەزای شەنگال رایگەیاند: زۆر گرنگە حكومەت هاوكاریی ئاوارەكان بكات بۆئەوەی بگەڕێنەوە شەنگال. وتیشی: ئەو هاوكارییانەی حكومەت، رۆڵی گرنگیان هەیە و هانی  ئاوارەكان دەدات كە بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان. هەروەها باشكردنی ژێرخانی ئابووری شارەكە بەتایبەتی رێگاوبان و كارەبا و ئاو، دابینكردنی هەلی كار، رۆڵی هەیە بۆئەوەی خەڵك زووتر بگەڕێنەوە بۆ قەزاكە.
المدی

دابینكردنی سندوقی گشتی بۆ پێدانی قەرز  


نەبیل ئەلسەفار وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوونی عیراق بە رۆژنامەی (ئەلسەباح)ی راگەیاند: پلانی حكومەت لە دابینكردنی سندوقی گشتیی بۆ پێدانی قەرز بە هاووڵاتییان  بۆ دروستكردنی خانووبەرە بەردەوامە. وتیشی: ئەمساڵ 900 ملیار دینار بۆ هاووڵاتییان خەرج كراوە. هەروەها لە كۆی گشتی 17 هەزار داواكاری كە پێشكەشی سندوقەكە كراوە، 14 هەزاریان قەرزی حكومییان وەرگرتووە. 
الصباح

ئێران: داوای مۆڵەت لەكەس ناكەین


ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئێمە داوای مۆڵەت لەكەس ناكەین، بۆئەوەی مومارەسەی مافی  رەوای خۆمان بكەین. وتیشی: داواكاریی دەوڵەتانی ئەوروپی و ئەمریكا، بۆ ئەوەی كە ئێران وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل نەداتەوە، كارێكی نالۆژیكییە و دژی یاسا نێودەوڵەتییەكانە، لەهەمانكاتیشدا پشتگیرییكردنێكی  ئاشكرایە بۆ ئیسرائیل.
سكای نیوز 


بابەتە پەیوەندیدارەکان