بە مەبەستی سوودگەیاندن بە جووتیاران و ساغكردنەوەی بەروبوومەكانیان، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی سایلۆكانەوە بەردەوامە لە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم رایگەیاند: لە سەرەتای دەستپێكردنی ئەم پڕۆسەیەوە تا رۆژی 25/6/2022، بڕی 170 هەزار و 391 تۆن گەنم لە سایلۆكانی هەرێم وەرگیراوە.