رێبوار تەھا وەک پارێزگاری کەرکوک دەستبەکار بوو و زمانی تورکمانیی بۆ نووسراوە رەسمییەکان زیادکرد

04:32 - 2024-08-14
کوردستان
100 جار خوێندراوەتەوە

رێبوار تەھا پارێزگاری کەرکوک وەک پارێزگار دەستبەکار بوو لە یەکەم کاریدا وەک پارێزگار، نووسراوی خانەنشینکردنی راکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی پێشووی کەرکوکی ئیمزاکرد و بەڕەسمی زمانی تورکمانیشی بۆ نووسراوە ڕەسمیەکانی پارێزگاکە زیادکرد.
بەپێی نوسراوی خانەنشینکردنەکەی، "راکان جبوری" لە دایکبووی 1ی 7ی  1964 و تەمەنی یاسایی بۆ خانەنشین بوون تەواوکردووە، ھەربۆیە بەپێی ماددەی 10ی بڕگەی 1ی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراقی ژمارە ٩9ی ساڵی 2014ی ھەموارکراو، لە 1ی تەمموزی 2024ەوە راکان جبوری خانەنشینە.
دوای ئیمزاکردنیشی، نووسراوی خانەنشیکردنەکەی راکان جبوری لەلایەن رێبوار تەھا پارێزگای کەرکوکەوە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.
ھاوکات، رێبوار تەھا بە ڕەسمی زمانی تورکمانی بۆ نووسراوە ڕەسمییەکانی پارێزگاکە زیادیکرد و بڕیاریدا لەمەودوا کڵێشەی ھەموو نووسراوە ڕەسمییەکانی پارێزگای کەرکوک، دەبێت ھەر سێ زمانە سەرەکییەکەی پارێزگاکە لەخۆبگرێت.

#کەرکوک

بابەتە پەیوەندیدارەکان