قەپانی بارهەڵگرەكان لەبازگەكانی سنووری پارێزگای كەركوك هەڵدەگیران و مۆڵەتی کۆمپانیاکە هەڵوەشێنرایەوە.
ئەمڕۆ 14/8/2024 لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک، رێبوار تەها بڕیاریدا قەپانی بارهەڵگرەكان لەبازگەكانی سنووری پارێزگای كەركوك هەڵگیرێن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا و بەپێی نووسراوێکی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک، قەپانەکانی کێش لەرێگاکانی دەرەوەی کەرکوك لادەبرێن و مۆڵەتی کۆمپانیاکەش هەڵوەشایەوە.
ئەو قەپانانە بە تێپەڕبوونی هەر ئۆتۆمبێلێک، بڕی 20 هەزار دیناریان لەشۆفێران وەردەگرت، هەروەها زیاتر لە ساڵێکە بڕیاری لادانیان دراوە و ئەمڕۆ لەگەڵ دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی کەرکوک، بڕیارەکە جێبەجێکرا.