هەوڵێکی تری فراکسیۆنی یەکێتی بۆ داننان بە چەند زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان سەرکەوت

07:03 - 2024-08-14
کوردستان
174 جار خوێندراوەتەوە

هەوڵەکانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دانپێدانی زانکۆکانی راپەڕین و چەرموو و چەند زانکۆیەکی تر سەرکەوتووبوو.
لەو بارەیەوە بەدریە حسێن،  ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەی خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی عیراق، رایگەیاند: وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دانپێدانانی هەمیشەیی بە زانکۆی ڕاپەڕین و چەند زانکۆیەکی تر دەرکرد و خستنیە ناو لیستی رێبەری زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی عیراق.
هەروەها وتیشی:  ئەو بڕیارە دوای هەوڵ و ماندووبوون و بەدواداچوونە بەردەوامەکانمان لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و ستافی پێشکەوتووی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی عیراق بووە.

#وەزارەتی خوێندنی باڵا

بابەتە پەیوەندیدارەکان