ماوه‌ی دوو هەفتە بۆ شارەوانیی کەرکوک دانرا تاکو شەقام و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئەو شارە پاک بکەنەوە.
بە ئامانجی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی پاککردنەوەی شارەکە، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیه‌كی بەرفراوانی بەڕێوەبەر و كارمه‌ندانی شارەوانیی کەرکوکی كرد و رایگەیاند: ماوه‌ی دوو هەفتەتان هه‌یه بۆ پاککردنەوەی شەقام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شار.
هەروەها وتیشی: رێوشوێنی یەکلاکەرەوە دەگیرێتەبەر و كه‌مته‌رخه‌م نابن له ئاست خزمەتکردنی هاووڵاتییان و پاک‌وخاوێنی شاری کەرکوک.