ئاوارەکانی کەشوهەوا لە زیادبووندایە

11:58 - 2024-08-18
ژینگە
138 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجێلیک ماونیەر – کوهن* 
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

کارەساتەکانی کەشوهەوا بوونەتە هۆی ئاوارەبوونی خەڵک بەتایبەتی بەزیادبوونی گەرمبوونی دنیا، ئەم گۆڕانکارییانە لە دەیەکانی داهاتوودا زۆر بڵاوتردەبن، زیاتر پێش سەدەیەک، کۆڕەوی پێچەوانەی هاووڵاتیانی «گۆنا» کە ئەمڕۆ کۆمەڵگەیەکی سەربەخۆیە لە پەنەما، بەهۆی کۆلێرا و تای زەردی بڵاوبووەوە لە کەناراوەکانی کاریبی ئاوارەبوون و لە دوورگەکانی «سان بلان» گیرسانەوە. نەوەکانیان لە دوورگەی قڕژاڵەکان، نیشتەجێبوون. 
نزیکەی 13300 کەس لەم دوورگە گچکەیەدا دەژین، تەنگەبەریی شوێنەکە تاکە کێشەیان نییە، زریانی زۆر و بەرزبوونەوەی ئاوی دەریا، زوو ژیانی دانیشتوانەکەی مەحاڵ کرد و گەڕانەوەیان بۆ وڵات بە تاکە چارەسەری شیاو زانی. حکومەتی پەنەما لەوێ گوندێکی نوێی بۆ دروستکردن و گۆنایەکان دەچنەوە ئەوێ، بە وتەی فایناشناڵ تایمز «ئەوان یەکەم پەنابەرانی کەشوهەوا»ن لە کیشوەری ئەمریکا، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی دەریاوە لەدوورگەکەیان ئاوارە بوون. 
لە دووریی 11 هەزار کیلۆمەتر بەخێرایی فڕینی باڵندەکان لە ئۆقیانووسی ئارام، «توڤالو»ەکان خەڵکی دوورگەیەکی دیکەن و بەهۆی گەرمبوونی زەوی بەپێی پێشبینییەکان، ناچارن لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕیار لە چارەنووسیان بدەن، لە تشرینی دووەمی ساڵی 2023 دەسەڵاتدارانی دوورگەکان و ئوسترالیا رێککەوتن ساڵانە مۆڵەتی مانەوە، کار، خوێندن، تەندرووستی و رەگەزنامە بە 280 تۆڤالو (کە نزیکەی 1120 کەس دەبن)، بدات، کۆزیا ناتانۆ، سەرۆک وەزیرانی توڤالۆ ئەو رێککەوتنە دوولایەنە ناجێگیرەی بە «تروسکەی هیوا» ناوبرد و جگە لە ناکۆکی سەربازیی، بەڵام یەکەم دیاردەیە لایەنەکان ئاماژە بەگۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییە کاولکارەکانی دەکەن.
چەمکی «پەنابەری کەشوهەوا» لە مافە نێودەوڵەتییەکانی رێککەوتنی جنێڤی ساڵی 1951، بۆ ناساندنی دۆخی پەنابەران نەهاتووە و بۆ هەڵاتوانی شەڕ، تووندوتیژی، پێکدادان یان راوەدوونان و ئازاردراوانە، نزیکەی پێش 10 ساڵ، ئەم چەمکە بەدەربڕینی جیا لە باسە گشتییەکاندا هاتووە. گەرچی پرسی کۆچی کەشوهەوا لە کارنامەی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی گۆڕانی کەشوهەوای دوبەی کۆتایی ساڵی 2023 دا هاتووە، لەگەڵ دانانی سندووقێک بۆ قەرەبووکردنەوەی وڵاتانی زیانلێکەوتوو بڕیاری لێدرا.

 

رووداوە زۆرەکانی کەشوهەوا بووە هۆی ئاوارەبوونی  32.6 ملیۆن کەس

 

ئامێرسازیی
پرسەکە لەوە ئاڵۆزترە کە رۆژنامەگەری و هەندێک رەوتی وزەپێدەر باسی لایەنی نیگەرانکەری دەکەن، چونکە کارەساتە ژینگەییەکان: زریانەکان، ئاگرکەوتنەوە، وشکەساڵیی یان لافاوەکان، هۆکاری ئاوارەبوونێکی زۆرن، شیکارە ئەزموونییەکان دەریدەخەن ئەم ئاوارەبوونانە کاریگەرییان بەسەر سنوورەوە زۆر نابێت و لەماوەیەکی کەمدا، لە خاکی هەمان وڵاتدا دەبنە قووربانی کارەسات بەپێی راگەیەنراوی «سەنتەری چاودێری ئاوارەبوون» لە ساڵی 2022 دا رووداوە زۆرەکانی کەشوهەوا بووە هۆی ئاوارەبوونی  32.6 ملیۆن کەس، لەگەڵ 700 هەزار کەس بەهۆی کارەساتی زەوی، بوومەلەرزە، بەناچاری ئاوارەبوون. لە ساڵی 2008، دامەزراوەکە لەم دیاردەیەی کۆڵییەوە، ژمارەکە لەنێوان 15 - 40 ملیۆن کەس بووە. ئەو وڵاتانەی لە هێڵی پێشەوەن و هەڕەشەی مەترسییان لەسەرە نموونەکانی هیندستان، چین، فلیپین، بەنگلادیش، پاکستان یان نەیجیریا لە ئەفریقا.
بەڵام کۆچی کەشوهەوا لایەنێکی دیکەشی هەیە کە درک پێکردنی دژوارترە. ئەوانە بەهۆی رووداوە کتوپڕەکانەوە نییە، بەڵکو وەک کەیسی دوورگەی قڕژاڵەکان یان توڤالو، گۆڕانە خاوەکانی وەک بەرزبوونەوەی ئاوی دەریا، بەبیابان بوون، هەڵکشانی پلەی گەرما و سوێربوونی ئاو یان زەوییە. هەرگیز گۆڕانی کەشوهەوا تایبەت نییە بە «باشوور» و ئەمریکا و ئەوروپا، کە بەوتەی رێکخراوی کەشناسی جیهانیی بێت، لە پیشەسازی گەرمترن و لێکەوتەی گەرمبوونی کەشوهەوا، لە ساڵی 2050 دا دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی دانیشتوانی لایەنی کەم دەیان ملیۆنیی. بەپێی راگەیەندراوی رێکخراوی ئۆکسفام بێت، ژمارەکە دەگاتە 216 ملیۆن کەس. بەوتەی ئەنستیتۆی ئابووری و ئاشتی زانکۆی ئوسترالیا بێت، دەگاتە ملیارێک. پێویستە پێش بە جدییگرتنی ئەم پێشبینیانە و بە «کەشوهەوا» زانینی کۆچی داهاتوو، فاکتەرە یەکلاییکەرەوەکانی دیکەی ژینگەیی کۆچیان لێ جیابکەینەوە: هەژاریی، لەدەستدانی بژێوی یان ناکۆکی بەرئەنجامی کەمبوونەوەی سەرچاوەکان، کە نزیکەی بەهۆی تێکچڕژانی ئەم فاک تەرانە مەحاڵە.
زۆرجار ئەم پێشبینییە هۆشداریدەرانە هیچ لەبارەی سیاسەتی گشتییەوە ناڵێن، کە دەکرێت ئامادەبکرێن بۆ هاندانی خەڵک تا وازبێنن لەو رێڕەوە دیمۆگرافیانەی بەسەریاندا سەپێنراوە یان رێڕەوی کۆچبەری ناوازە بۆکردنەوە ئامادەبکەن. گۆنۆلا ئۆدری بەرپرسی بەرنامەی کۆچ و گەشەپێدان لەئاژانسی فەرەنسی گەشەپێدان دەڵێت: نزیکەی 30 ساڵە هەوڵی پێشبینیکردنی کۆچی کەشوهەوا  دەدرێت. کاتی ئەوە هاتووە لەجیاتی هەوڵدان بۆ ژماردن و سەرنجدان لە چەندایەتی، چەمکی زیاتری چۆنایەتی یان فۆکەس خستنەسەر هەوڵ و بیرکردنەوە لە بەڕێوەبردنی کۆچ و سیاسەتەکانی گونجاندن لەگەڵ گەرمبوونی کەشوهەوا بکرێت.

* (رۆژنامەنووس)
سەرچاوە: ir.mondediplo.com

بابەتە پەیوەندیدارەکان