پرۆژەی هۆڵی رۆشنبیری رانیە لە قۆناغی كۆتاییدایە

12:59 - 2024-08-18
کوردستان
458 جار خوێندراوەتەوە

جێگر خدر

دلاوەر قوباد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین، لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و دوای هەوڵە بەردەوامەكانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆژەی هۆڵی رۆشنبیریی رانیە، ئێستا كاركردن تێیدا بەردەوامە و %96ی كارەكانی تەواو بووە.
راشیگەیاند: پرۆژەكە بە گوژمەی دوو ملیار و 460 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی وەزارەتی رۆشنبیری جێبەجێدەكرێت و پێكدێت لە 450 كورسی و بەشێوەیەكی مۆدێرن دروست دەكرێت، بە تەواوبوونیشی خزمەتێكی بەرچاو بە بواری رۆشنبیری و هونەریی و كۆبوونەوە جەماوەرییەكان دەكات.

#رانیە

بابەتە پەیوەندیدارەکان