هێمن ئەحمەد
رێبوار تەها پارێزگاری نوێی كەركوك، لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی كەركوك، بەپێویستی زانی نرخی مۆلیدە ئەهلییەكانی سەرجەم گەڕەكەكان كەمبكەینەوە. سەرۆكی كۆمەڵەی مۆلیدەكانیش دەڵێت: «پارێزگاری كەركوك دڵنیایكردینەوە كە هاوكارمان دەبێت بۆ چارەسەری كێشەكانمان، ئەوەش لەپێناوی خزمەتكردنی هاووڵاتیاندایە».
لەبارەی كۆبوونەوەكەوە، پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پارێزگاری كەركوك هەموو پاڵپشتییەكی خۆی بۆ دانانی میكانیزم و دابینكردنی گاز بۆ خاوەن مۆلیدەكان راگەیاند و راستەوخۆش چاودێریی كاری مۆلیدەكان دەكات. وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر دابینكردنی كارەبا و زیادكردنی كاتەكانی كرایەوە، هەر كاتێكیش كارەبای نیشتمانی بڕا، دەبێت بەزوویی كارەبا بە هاووڵاتیان بدرێت.