ئێمیل سیۆران چیمان فێر دەکات

11:19 - 2024-08-22
کەلتور
195 جار خوێندراوەتەوە

ئا: نەرمین عوسمان محەمەد

ئیمێل سیۆران لە ساڵی 1911 لە رۆمانیا لە دایک بووەو بە یەکێک لە بونیادگەر و رەشبین و پووچگەراییە مەزنەکانی سەدەی بیستەم هەژمار دەکرێت. لە کتێبەکانییدا باس لە میتافیزیقیا و بونیاتنانی سیستمە ئاڵۆزەکان و بیردۆزی زانین و زانستی ئیستاتیکا دەکات. لە راستیدا ئەو لە بونیادگەرەکانی پێش خۆی یان هاوسەردەمی بوون جیاوازبوو، ئەوەی کە سیۆران دەیەوێت لێیبدوێت، بوونە یاخود دۆخی مرۆڤایەتییە و بە دیارییکراویش لایەنە تاریک و ناشرینەکانی  بێزارکەر لە بوون کە زۆربەی کات، کۆمەڵگا پێمان دەڵێت، بیشارینەوەو بەقەدەر ئەوەی کە دەزانین ئەم شتە شاردراوانە ترسناکن بەڵام هەر دڵنیایین  کە هەمیشە بوونیان هەیە.

لە کتێبەکانیدا باس لە میتافیزیقیا و بونیاتنانی سیستمە ئاڵۆزەکان و بیردۆزی زانین و زانستی ئیستاتیکا دەکات

لەوانەیە باشترین رێگا بۆ دەرخستنی دەگمەنی سیۆران وەکو بیرمەندێک، بە باسکردنی بێت  لە عاریفەکان، بیرۆکەی سەرەکی لە فیکری عاریفەکاندا بریتییە لەوەی کە جیهان پڕە لە خەوش لە هەموو لایەنەکانییەوە، لە رێڕەوی ئایینی لایداوە، دەکرێت ئەمە بەو شێوەیە باس بکرێت کە بێگومان جیهان بەهەشت نییە و زۆربەی رەوتە عاریفەکانی نێو ئایینەکانی جولەکە و مەسیحیەکان و عاریفە ئیسلامیەکانیش، هەمان باوەڕیان هەیە.
هەروەها هەوڵی هەموو فەیلەسوفەکانی پێش خۆی، رەت کردەوە کە هەوڵیان دەدا شتەکان کۆبکەنەوە بە شێوەیەکی رێکخراو، لە راستیدا زۆربەی ئەو رێگایانەی رەتکردەوە کە خەڵکی پیادەیان دەکرد، تەنانەت شێوازە نەریتیەکانی ئەدەبیشی رەتکردەوەو بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ لە کارەکەیدا دەینووسی، بە شێوەیەک کە دیارییکردنی کارەکانی مەحاڵ بوو. زۆربەی کات پێی وابوو گرنگ نییە کە وەسفێکی رەسمی یەکگرتوومان هەبێت بۆ واقیع  تاوەکو بزانین ئێمە بریتین لە چەند پڕۆژەیەکی شکستخواردوو لە سەر شێوەی مرۆڤ و خودی مرۆڤایەتیش پڕۆژەیەکی شکست خواردووە. سیۆران دەیگووت:»سەبارەت بە ئاژەڵەکان ژیان بریتیە لە هەموو ئەوەی کە هەیە، بەڵام بۆ مرۆڤ ژیان نیشانەیەکی پرسیارە کە گەڕانەوەی تێدا نییە کە هەرگیز وەڵامی بۆ نەدۆزیوەتەوەو هەرگیزیش وەڵامی بۆ نادۆزێتەوەـ هیچ جۆرە وەڵامێک، ژیان بەتەنها بێ واتا نییە بەڵکو هەرگیز ناکرێت واتای هەبێت»
سەرچاوە: -hekmah.org

بابەتە پەیوەندیدارەکان