لاڤرۆڤ واشنتۆن بە پشتگیریی زیلینسکی تۆمەتبار دەکات
رۆژنامەی (تشرین)ی چاپی دیمەشق راپۆرتێکی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و حکومەتی زیلینسکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا تەئکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ڤلۆدیمێر زیلینسکیی سەرۆکی رژێمی ئۆکرانیا بوێریی ئەوەی نییە کە پەلاماری هەرێمی کۆرسکی روسیا بدات ئەگەر واشنتۆن داوایەکی لەو جۆرەی لێ نەکردبێت.
لەوبارەیەوە لاڤرۆڤ دەڵێت: هەموولایەک باش لەوە تێدەگەن هەرگیز زیلینسکی ناتوانێت بڕیارێکی لەوجۆرە بدات و هێرشێکی وا بکات ئەگەر واشنتۆن پەیمانی پێنەدابێت و بەوتەی وەزیری دەرەوەی روسیا هەنوکە سەرکردایەتی ئۆکرانیا بەشوێن ئەڵتەرناتیڤێکدا دەگەڕێن بۆ شوێنگرەوەی زیلینسکی.
پەرلەمانی سوریا سەرۆکی خۆی هەڵدەربژێرێت
رۆژنامەی (الوحدة)ی چاپی سوریا لە هەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە کە لە یەکەم دانیشتنی کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان (ئەنجومەنی گەل)دا کە بەسەرۆکایەتیی محەمەد خیر دیاب وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، ئەندامان سوێندنی یاساییان خوارد و دەنگ بە سەرۆک و ئەندامانی خولی چوارەم درا و تێیدا حەمودە سەباغ بە سەرۆکی خولی نوێ بە پاڵپشتیکردن هەڵبژێردرا. جێی ئاماژەیە پەرلەمانی سوریا ساڵانە سێ جار کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات و چەند کۆبوونەوەیەکی لەناکاویش دەکات لەسەر داوای سەرۆکی وڵاتەکە.
یادکردنەوەی سەمیح قاسمی شاعیری فەلەستینی
رۆژنامەی (الثورة)ی زمانحاڵی حزبی بەعسی فەرمانڕەوای سوریا پاشکۆی رووناکبیریی ئەمجارەی تەرخانکردووە بۆ سەمیح قاسم-ی شاعیری فەلەستینی. کە لەناو ئەدیبان و شاعیران و رەخنەگرانی ئەدەبی عەرەبیدا بە شاعیری «عروبە و نیشتمانپەروەریی» هەژمار دەکرێت.