وردبینی ناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان کۆتایی دێت و پەسەند دەكرێت

11:06 - 2024-08-25
کوردستان
108 جار خوێندراوەتەوە

عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق راگەیاند، ئەم هەفتەیە وردبینی لە ناوی كاندیدەكانی ھەلبژاردنی پەرلەمانی كۆتایی دێت، هەر ئەم هەفتەیەش پەسەند دەكرێن. 
راشیگەیاند، تائێستا حەوت كاندید دوورخراونەتەوە، كە مەرجەكانی كاندیدبونیان پێشكەش نەكردووە، تائێستاش تێبینییان لەسەر هیچ كاندیدێكی تر نییە.
سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن، عیماد جەمیل ئاماژەی بەوەكرد، بڕیارە دوای پەسەندكردنی ناوی كاندیدەكان لە نیوەی دووەمی مانگی ئەیلول بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێبكات.
بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆن، هەزار و 190 كاندید خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركردووە لەگەڵ دوو هاوپەیمانی و 13 حزب.

#هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان