حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار دروست بکرێت

11:47 - 2022-06-27
عیراق
690 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کە پێکهاتبوون لە نوری مالیکی، هادی عامری، قەیس خەزعەلی و موسەننا سامەرائی لە هاوپەیمانی عەزم و رەیان کلدانی لە بزووتنەوەی بابلیون.
 لەو کۆبوونەوە گرنگەدا کە بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکان و یەکخستنی هەوڵەکان بۆپێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرا و جەخت لە دروستکردنی حکومەتێکی بەهێز کرایەوە کە توانای زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی هەبێت.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا داواکرا هەوڵەکان خێرا بکرێن تاوەکو بەزووترین کات حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار دروستبکرێت کە کار بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر بکات و لە هەموو ئاستەکاندا خزمەتگوزاری پێشکەش بکات. جەختیش لەوە کرایەوە مافە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق پارێزراوبێت.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان