پاڵەوانێتیی باسكەی خانمانی عیراق

گازی باكوور بەبێ هیچ دۆڕاندنێك یەكەمی ریزبەندییە

12:53 - 2024-08-27
وەرزش
55 جار خوێندراوەتەوە

یەكەم قۆناغی پاڵەوانێتیی باسكەی خانمانی یانەكانی عیراق لە هۆڵی داخراوی یانەی ئەكاد عەنكاوە لە هەولێر كۆتاییهات و بەم نزیكانە قۆناغی دووەمیش دەستپێدەكات.
ئەم پاڵەوانێتییەی تیپی خانمانی عیراق، پێنج یانە بەشداریی تیادا دەكەن كە سەرجەمیان یانەكانی هەرێمی كوردستانن، ئەوانیش ئەم یانانەن (ئەكاد عەنكاوە، سەنحاریب، ئەفرۆدێت، سابیس، گازی باكوور).
پاڵەوانێتییەكە رۆژی چوارشەممە 14/8 دەستیپێكرد و رۆژی یەكشەممە 18/8 كۆتایی بە یارییەكانی هات و هەرسێ یانەی سەنحاریب-ی دهۆك و گازی باكووری كەركوك و ئەكاد لە جەولەكانی سەرەتای ئەم پاڵەوانێتییەدا بەهێزترین ئاستیان پیشاندا، بەڵام دواتر ئەكاد و سەنحاریب توشی دۆڕاندن هاتن و تەنیا گازی باكوور تا كۆتایی هیچ یارییەكی نەدۆڕاند، سەنحاریب دوویاریی بە ئەكاد و گازی باكوور دۆڕاند، ئەكادیش  دوو یاریی بە گازی باكوور و سابیس  دۆڕاند، تەواوی ئەنجامی یارییەكانی یەكەم قۆناغ كە كراون، بەمشێوەیە بوون:
رۆژی یەكەم 14/8
*گازی باكوور 88 × 39 ئەفرۆدێت.
*سەنحاریب 61 × 45 سابیس.
رۆژی دووەم 15/8
*سەنحاریب 81 × 82 ئەكاد.
*سابیس 71 × 57 ئەفردێت.
رۆژی سێیەم 16/8
*ئەكاد 78 × 66 ئەفرۆدێت.
*سابیس 59 × 79 گازی باكوور.
رۆژی چوارەم 17/8
*ئەفرۆدێت 68 × 77 سەنحاریب.
*ئەكاد 63 × 76 گازی باكوور.
رۆژی پێنجەم 18/8
*ئەكاد 66 × 85 سابیس.
*سەنحاریب 48 × 76 گازی باكوور.
ریزبەندیی خولەكەش پاش تەواوبوونی قۆناغی یەكەم بەو شێوەیەیە كەلە خشتەكەدا دیارییكراوە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان