حكومەتی عیراق هاوكاری ئاوارەكان دەكات
لەمیانی بەشداربوونی لە دیداری رەوەندی عیراقی لە عەممانی پایتەختی ئوردن، ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاند: حكومەتی عیراق بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەی كە بەهۆی جەنگ و نائارامییەوە عیراقیان بەجێهێشتووە، هەرچەندە ئێستا خۆشبەختانە دۆخی عیراق لە هەموو روویەكەوە بەرەو باشبوون دەڕوات. وتیشی: حكومەت هاوكاریی و كارئاسانی زۆر بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكانی عیراق لە دەرەوەی وڵات دەكات.
الصباح
«تۆڵەی هەنیە دەكەینەوە»
محەمەد باقری سەرۆك ئەركانی سوپای ئێران رایگەیاند: وەڵامی ئێران دژ بە ئیسرائیل، كارێكی حەتمییە و لێی پاشگەز نابینەوە.
وتیشی: هیچ كاتێك تیرۆركردنی ئیسماعیل هەنیە سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لەلایەن ئیسرائیلەوە، لەبیر ناكرێت و تۆڵەكردنەوەی خوێنی هەنیە، لەسەر دەستی ئێران، كارێكی حەتمییە و لێی پاشگەز نابینەوە.
CNN
سعودیە ئیدانەی ئیسرائیل دەكات
لە بەیانێكدا وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، ئیدانەی لێدوانەكانی ئیتمار بن غەفیری وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل كرد، كاتێك داوایكردبوو كەنیسەیەكی جووەكان لەناو مزگەوتی قودسدا دروست بكرێت.
لە بەیانەكەدا هاتووە: بەتوندی دژی لێدوانەكانی بن غەفیر دەوەستینەوە و ئەو جۆرە لێدوانانە دەچنە قاڵبـی توندوتیژی و توندڕەوییەوە، لە درێژەی بەیانەكدا هاتووە: پێویستە رێز لە دۆخی یاسایی و مێژوویی مزگەوتی قودس بگیرێت و سوكایەتی بە هەست و سۆزی موسڵمانانی جیهان نەكرێت.
الشرق الاوسط