وتەبێژی یەكێتی، تەئكید دەكاتەوە كە رۆڵی یەكێتی لە هەموو قۆناغەكاندا لە پلەی یەكەمدایە و بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانە.
دوێنێ، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی ی.ن.ك، سەردانی مەڵبەندی سۆرانی كرد و لەلایەن هەڤاڵ خدر مستەفا لێپرسراوی مەڵبەند و كادیرانەوە پێشوازی كرا و لە وتەیەكدا باس لە رۆڵ و پێگەی سنوورەكە بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرا و سەعدی پیرە رایگەیاند: رۆڵی یەكێتی بۆ هەموو قۆناغەكان بە ئێستاشەوە و ئەو سەركەوتنانەی بۆ رزگاری و خۆشگوزەرانی بەدیهاتوون، لە پلەی یەكەمدایە و توانیویەتی بەسەر هەموو ئەو بەربەستانەی هاتوونەتە پێشەوە زاڵ بێت و لەپێناوی دەستكەوتەكانی ئەمڕۆ و پارێزگاری لێیان، قوربانی زۆری بەخشیوە.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، لێپرسراوی مەڵبەند، وتەیەكی پێشكەشكرد و جەختیكردەوە كە هەموو هەوڵێكیان بۆ سەرخستنی بەرنامەكانی یەكێتییە، كە خۆی دەبینێتەوە لە خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان و جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان.