محەمەد رەئوف كەركوكی بۆ کوردستانی نوێ : سەرقاڵی بەرهەمێكی نوێم بەناوی (بۆ حەبیبە)

01:59 - 2024-09-01
دیدار
157 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد رەئوف كەركوكی یەكێكە لە هونەرمەندە دەنگ خۆشەكانی كوردستان كە ستایلێكی تایبەتی هەیە و زۆرینەی هاوڵاتیان ئاشنان بەگۆرانیەكانی.
محەمەد رەئوف كەركوك بە دوالاپەڕەی وت: ئێســـتـــــــادا ســــەرقـــــــــاڵی بــــەرهەمێكی نوێم بەناوی (بۆحەبیبە) كــــــە لە هۆنراوەی شوان مەندییە و ئــــاوازی بــــورهان موفــتی زادەیـــــــە و دابــــەشكردنی موزیكەكـــەی لەلایەن مامۆستا توانا خورشیدە، كاری ریكۆرد و ماسترینگ ستویدۆ ڤینۆ ئەكرێت، سپۆنسەری كارەكەش لەلایەن دەزگای كەریمی عەلەكەوە كراوە كە لێرەوە سوپاسی دكتۆر تەها رەسوڵ دەكەم.
وتیشی: لە ئایندەیەكی نزیكدا كاری دەنگەكەی  بۆ دەكەم و هیوادارم بتوانم  ڤیدۆ كلیپی بۆ بكەم.
شیعری گۆرانییەكە بەشێوەیەكی كلاسیك و سەردەمیانە نوسراوە. 
محەمەد رەئوف كركوكی لەدایكبووی شاری كەركوكە و لەساڵی 1991 وە لە شاری سلێمانی دەژی و خاوەنی هەشتا گۆرانییە. 
یەكەمین بەرهەمی تۆماركراوی هونەرمەند محەمەد رەئوف كەركوكی بۆ ساڵی 1986 دەگەڕێتەوە كە شیعرێكی مامۆستا هێمن موكریانییە بە ناوی (شەوانە) كە لە تەلەفزیۆنی كەركوك ئەوسا تۆماركراوە.
هونەرمەند محەمەد رەئوف كەركوكی بەشداری چەندین كۆنسێرتی گۆرانی كردووە چ لە ناوخۆی كوردستان و چ لە چەند وڵاتێكی ئەوروپایی.
ئالان محەمەد جەزا 

بابەتە پەیوەندیدارەکان