سیما ئاكۆی وەرگێڕ بۆ کوردستانی نوێ: کاری وەرگێڕان بۆ زنجیرە دراماکانی کوردسات دەکەم

12:03 - 2024-09-02
هەمەرەنگ
305 جار خوێندراوەتەوە

سیما ئاكۆ، خەڵكی شاری سلێمانییە، دەرچووی بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزییە لە زانكۆی سلێمانی و چەند ساڵێكە سەرقاڵی وەرگێڕانە. 
سیما ئاكو، بە دوالاپەڕەی وت: سەرەتای كاری وەگێڕانم بۆ ساڵی 2015 دەگەڕێتەوە و لە ساڵی 2018 وە دەستم بە وەرگێڕانی كتێب كردووە، سەرەتا بە دەقی سادە و بەرهەمی سادە دەستم پێكرد، تا ئێستا پێنج كتێبم بە ناوەكانی(هونەری ژیان، ئەی بی سی سەركەوتن، دۆزینەوەی چیكا، تووند لە ئامێزم بگرە و ژنی پیاوێكی تر). 
وتیشی: لە كارەكانمدا هەوڵمداوە ئەوەندەی بتوانم بەرهەمی باش وەربگێڕم و بیخەمە بەردەستی خوێنەران، وەرگێڕان خولیای لە مێژینەم بووە و كۆڵنادەم لە پەرەپێدان بە توانای زمانەوانی و وەرگێڕان، لەماوەی كاركردنمدا خێزانەكەم سەرەكیترین و مەزنترین پاڵنەرم بوون و دواتریش هاوڕێكانم بە تایبەتی هاوسەرەكەم كە خۆیشی وەرگێڕە. 
لەبارەی وەرگێڕانەوە وتی: هەموو پیشەیەك بەر لەهەموو شتێك پێویستی بە حەز و خولیایە، دواتر توانا و سەلیقە و ئەزموون رۆڵی تێدا دەگێڕن، وەرگێڕان بۆ من هەمیشە گرنگ و خۆشەویست بووە و هەموو هەوڵی خۆم خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی وەرگێڕانێكی باش بكەم.
وتیشی: جگە لە بواری كتێب، زیاتر لە دوو ساڵە كاری وەرگێڕانی زنجیرە دراما دەكەم بۆ كەناڵی ئاسمانی كوردسات و ژمارەیەك زنجیرە درامای نایابی كۆری، ئەمریكایی، ئیسپانی و هیندیم وەرگێڕاوە و ئێستاش بەردەوامم. جاروباریش بابەتی ئەدەبی و رەخنەیی دەنووسم و هەوڵی فێربوونی زمانی تریش دەدەم. 
ئالان محەمەد جەزا

بابەتە پەیوەندیدارەکان