دووەم قۆناغی یارییەكانی پاڵەوانێتیی باسكەی خانمانی عیراق لە دهۆك و بەسەرپەرشتیی یەكێتیی ناوەندیی باسكەی عیراق كۆتاییهات و پاڵەوانی ئەمساڵی ئەم خولە دەركەوت.
قۆناغی یەكەم لە هۆڵی یانەی ئەكاد لە هەولێر بەڕێوەچوو، قۆناغی دووەم و كۆتاییش لە دهۆك بەڕێوەبرا، رۆژی شەممە 31/8 كۆتایی بە یارییەكانی هات و ئەو رۆژە دوو یارییە كران.
یــەكەم یارییــــان هــەردوو تیــــــــــپی ســابیس و ئەكــــاد عەنكـــاوە كردیان، یارییــــــــەكەش بە بردنــــــەوەی سابیس73 - 69 كۆتاییــــــهات و بەم ئەنجــامەش ســــابیــس دووەم و ئــــەكاد عەنكاوە -ش سێیــــەمی ئــــەم پاڵەوانێتییە بوون.
یاریی دووەمیش كە پاش ئەو یارییە كرا، گازی باكوور 95 – 71 لە سەنحاریب - ی بردەوە و بەم بردنەوەیە، گازی باكوور خولەكەی بە بێ هیچ دۆڕاندێك كۆتایی پێهێنا و بوو بە پاڵەوانی ئەمساڵی خولی باسكەی خانمانی عیراق.
پاش تەواو بوونی ئەم یارییە، خەڵاتەكانی خولەكە دابەشكران، جگەلە لە جامی پاڵەوان كە كچانی گازی باكوور بەرزیان كردەوە، سابیس خەڵات و جامی پلەی دووەمی و ئەكاد عەنكاوە - ش خەڵات و جامی پلەی سێیەمی بەرزكردەوە.
جگە لەو خەڵاتانە، چەندین خەڵاتی تاكە كەسیش دران لەوانە:
*كیژە فەریق لە یانەی گازی باكوور بە باشترین یاریزانی ناوخۆ دیارییكرا.
*ئیتالی لۆكاس لە یانەی ئەكاد بە باشترین یاریزانی سێ خاڵ تۆماركەر دیارییكرا.
*ئایدە عەبدولرەحمان لە ئەفرۆدێت بە چاكترین كچە یاریزانی شوت بلۆكەر دیارییكرا.
*جانین كامپی ئەمریکی لە یانەی گازی باكوور بە باشترین یاریزانی خولەكە دیارییكرا.