هەفتەی فیفا

نەیشنس لیگ دەستپێدەكات

12:00 - 2024-09-03
وەرزش
91 جار خوێندراوەتەوە

پاش تەواو بوونی یارییەكانی ئەم هەفتەیەی خولە ناوخۆییەكانی وڵاتانی ئەوروپا، هەفتەیەكی نوێ لە یارییەكانی (هەفتەی فیفا) بەڕێوە دەچێت، لەم هەفتە نوێیەی فیفادا گرنگترین ئەو یارییانەی لە ئەوروپا دەكرێن، یارییەكانی نەیشنس لیگە.
ئەم خولەی هەڵبژاردەكانی ئەوروپا سیستمی یارییەكانی بەمشێوەیەیە:
سەرجەم هەڵبژاردەكانی ئەوروپا بەسەر چوار ئاست یان خولدا دابەشكراون كە بریتین لە ئاست یان خولی
(C) ،(B) ،(A)  و (D)، هەر ئاستە یان خولێكیش لەو خولانە چوار گروپ لە هەڵبژاردە لەخۆ دەگرن، ئاست یان خولی (A) بەهێزترین هەڵبژاردەكانی ئەوروپا بەشداریی تیادا دەكەن، ئاست یان خولی (B) ئەو هەڵبژاردانە بەشداریی تیادا دەكەن كە لە خوار ئاستی(A)  - وەن، ئەمەش بۆ هەردوو ئاستی (C)  و (D) یش بەهەمان شێوەیە.
رۆژی پێنجشەممەی ئایندە 5/9/2024 كاروانی یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتییەی هەڵبژاردەكانی ئەوروپا لە هەر چوار ئاست یان خولەكە و لەسەرجەم خولەكاندا دەكەوێتەڕێ و یەكەم جەولەی یارییەكانیان دەكرێن.
دیارە ئاستی یەكەم یان خولی (A) كە چوار گروپ لە هەڵبژاردە لەخۆ دەگرێت، یارییەکانی گرنگیی خۆیان هەیە لەبەر ئەوەی سەرجەم هەڵبژاردە بەهێز و ناودارەكانی ئەوروپا بەشداریی تیادا دەكەن، یەكەم جەولەی یارییەكانی ئەم ئاستە (A) بەمشێوەیە دەبێت:

پێنجشەممە 5/9/2024
*سكۆتلەندا× پۆڵەندا(گروپی یەكەم).
*پورتوگال  × كرواتیا(گروپی یەكەم).
*دانیمارك  × سویسرا(گروپی چوارەم).
*سربیا      × ئیسپانیا(گروپی چوارەم).
هەینی 6/9/2024
*فەرەنسا × ئیتاڵیا(گروپی دووەم).
*بەلجیكا × ئیسرائیل(گروپی دووەم).
شەممە 7/9/2024
*هۆڵەندا ×  بۆسنە(گروپی سێیەم).
*ئەڵمانیا × هەنگاریا(گروپی سێیەم).
یەكشەممە 8/9/2024
*كرواتیا    × پۆڵەند    ا(گروپی یەكەم).
*پورتوگال ×سكۆتلەندا(گروپی یەكەم).
*دانیمارك ×سربیا     (گروپی چوارەم).
*سویسرا  ×ئیسپانیا  (گروپی چوارەم).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان