رەفعەت عەبدوڵڵا: دەمانەوێت گۆڕانكاری لەشێوازی حكومڕانی بكەین

01:37 - 2024-09-04
کوردستان
81 جار خوێندراوەتەوە

رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كرد رایگەیاند، پێشمەرگە دێرینەكان خاوەنی مێژووییەكی پڕ سەروەرین و جێگەی شانازی هەمووانن، تەئكیدیشكردەوە یەكێتی خەبات و تیكۆشان و گیانبازی پێشمەرگە بەرز رادەگرێت كە تەمەنی خۆیان بەكورد و كوردایەتی بەخشی.
 وتیشی، مێژووی یەكێتی مێژوویەكی پرشنگدارە و خاوەنی هەزاران سەركردە و فەرماندە و پێشمەرگەی شەهیدە و سەدان تێكۆشەر و پێشمەرگەشی كەمئەندام بوون و ئەوان لەمەرگ گەڕاونەتەوە، بۆیە پێویستە باشترین خزمەت بەپێشمەرگە و كەسوكاری شەهید و پێشمەرگە بكرێت و دەبێت حكومەت ئەولەویەتی بۆ خزمەتی ئەم توێژانە بێت، چونكە ئەم حكومەت و پەرلەمانە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەباتی ئەم تێكۆشەرانەیە.
لەبەشێكی تری وتەكانیدا رەفعەت عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەبەردەم هەڵبژاردنێكی چارەنوسسازین بۆ گەلەكەمان، دەمانەوێت لەم هەڵبژاردنانەدا سەركەوتنی گەورە بەدەستبهێنین و گۆڕانكاری لەشێوازی حكومڕانی بكەین و كۆتایی بەدەسەڵاتی خۆسەپێن بهێنین و هەموومان پێكەوە كاربكەین بۆ ئەو ئامانجە گەورەیە و حكومەتێكی خزمەتگوزاری بۆ خەڵك دابمەزرێنین.
دواتر مامۆستا جوامێر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لەوتەیەكدا باسی لەشێوازی حوكمڕانی كرد لەكوردستان  كەحوكمڕانیەكی قۆرغكارییە و نەیتوانیوە ببێتە حكومەتی هەموو خەڵك بێت و جیاكاری زۆردەكات لەخزمەتگوزاری، راشیگەیاند، حكومەتی ئێستا حكومەتێكی كەم تەرخەمە بەتایبەتی لەپێنەدانی مووچە، بۆیە داوایكرد ئەوەی پێیان دەكرێت درێغی نەكەن و پشتیوانی یەكێتیەكەی خۆیان بن.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان