وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، حکومەتى نوێی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەماى ئەنجامى هەڵبژاردن دەبێت و لەگەڵ لایەنەکانیشدا رکابەرى یەکترن نەک دوژمن.
سەعدى ئەحمەد پیرە، وتەبێژى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، سەبارەت بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و پەیوەندییان لەگەڵ لایەنەکانى دیکەدا رکابەرى یەکترن نەک دوژمن.
وتیشی، دواى 20ی 10 جارێکى دیکە یەکگرتووییان دەبێت بۆ دروستکردنى ئیدارەیەکى نوێ بە گوێرەى نەخشەى سیاسى لەسەر بنەماى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن.
سەعدى ئەحمەد پیرە لەبارەی کەرکوکەوە وتی، ئەوانەى کاردەکەن بۆ چاندنى دووبەرەکى لە کەرکوک، خەڵکى کەرکوک نین، لەڕووى سیاسییەوە مایەپووچبوون و دەیانەوێت لە کەرکوک شتێک بەدەستبهێنن.
جەختیشیکردەوە، ئەرکى یەکێتى نیشتمانیی کوردستانە وەک زۆرینەى ناو ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک دەستى برایەتى درێژبکات بۆ لایەنەکانى دیکە.