بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، داوا لە هاووڵاتیان دەكات پاشماوەی زبڵ و خاشاكەكانیان لەسەر رێگەكانی دەرەوەی شار فڕێ نەدەن.
لە بڵاوكراوەیەكدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، داوا لە دانیشتووانی خانوو و ڤیلاكانی سنووری ناحیەی سیتەك دەكات هاوكاریی تیمەكانی ژینگەپارێز بكەن لە بڵاونەكردنەوەی زبڵ و خاشاكەكانیان لەسەر رێگەكانی ئەو سنوورە، ئاماژەی بەوەش كردووە كە لەسەر رێگەكانی سنووری سیتەك حاویەی گەورە دانراوە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان و هاوكاریكردنی ژینگەپارێزان، تا پاشماوەكان بڵاونەكرێنەوە و بتوانرێت بەئاسانی و لەماوەیەكی كەمدا كۆبكرێتەوە.