ل: ئابووری
رێژەی هەڵاوسان لە عیراق بەرز بۆتەوە
وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند: رێژەی هەڵاوسان بۆ مانگی تەمووزی رابردوو بە رێژەی %3.7 بەرز بۆتەوە، بەراورد بە هەمان مانگ لە ساڵی رابردوودا.
عەبدولزەهرە ئەلهنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق لەو بارەیەوە بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند: هەڵاوسانی نرخی شمەك بە گوێرەی جۆر و پێداویستییەكان جیاواز بووە، بۆ نموونە توتن بە رێژەی %16.3 بەرز بۆتەوە، بەڵام جلوبەرگ تەنیا بە رێژەی %0.9 بەرز بۆتەوە.
رۆژنامەی سەباح
كلە بەسرە سەكۆی دووەم بۆ هەناردەی غاز دەكرێتەوە
كازم ئەلئەسەدی جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای غازی بەسرە رایگەیاند: سەكۆی دووەمی تایبەت بە هەناردەكردنی غاز لە خۆر زوبێر كرایەوە، كە توانای هەناردەی عیراق بەرز دەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەكۆكە چوار بەشی هەیە كە یەكێكیان تایبەتە بە هەناردە كردنی غازی پرۆپان و توانای باركردنی دوو هەزار و 400 تۆن غازی هەیە لە سەعاتێكدا، بەشەكانی دیكە تایبەت بە غازی قورس و هەڵمی غاز.
ئاژانسی هەواڵی عیراق
كۆمپانیای نیسان پاترۆڵ بەرهەمی نوێی خستە بازاڕەوە
كۆمپانیای نیسان پاترۆڵی ژاپۆنی، تازەترین بەرهەمی خۆی لە دوبەی خستە بازاڕەوە، كە نیسان پاترۆڵی مۆدێل 2025ە.
عیرفان تانسل بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای (مەسعود بۆ ئۆتۆمبێل)، لەبارەی بەرهەمە نوێكەی نیسان پاترۆڵەوە وتی: ئیمارات هەمیشە بازاڕێكی گرنگ بووە بۆ ئۆتۆمبێلی نیسان پاترۆڵی ژاپۆنی، لەبەرئەوەی ئۆتۆمبێلێكی شایستەیە و بۆتە ئایكۆن، خەڵكی ئیماراتیش ئەم ئۆتۆمبێلە بە ئۆتۆمبێلی دڵخوازی خۆیان دەزانن، بە تایبەتی كە گونجاوە بۆ سەركێشی و سەفاری.
سكای نیوز